خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی دڵ بۆ چەند توێژێک دەکرێتە بێبەرامبەر

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە کە لەمەودوا خزمەتگوزارییەکانی چارەسەر، پشکنین و نەشتەرگەری بۆ چەند توێژێک دەبێتە بێبەرامبەر لەسەرجەم سەنتەرەکانی دڵ کە سەر بە وەزارەتن.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، هەردوو وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕێککەوتنیان لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی کردووە، کە خزمەتگوزارییەکانی تەندروستیی دڵ لە سەنتەرەکان بۆ  کەسوکاری شەهیدان، زیندانییانی سیاسی، تاقانەکانی جینۆساید و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی بکرێت بە بێبەرامبەر.

ئاماژە بەوەکراوە، بە پشتگیریی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی (کار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان) به‌ ئاماژەدان بە کۆدی تایبەتی، لە سەنتەرەکانی دڵ، لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک پشکنین، نەشتەرگەری، چارەسەری تەندرووستی، بۆ کەسوکاری شەهیدان، زیندانییانی سیاسی، تاقانەکانی جینۆساید و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی بێبەرامبەر دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گۆڕاوی “هیهی” ڕاستییە یان دەنگۆ؟.. دەبەسترێتەوە بە داواكاریی چین بۆ كۆكردنەوەی پێداویستییەكان

لەکاتێکدا بڵاوبوونەوەی هەواڵی سەرهەڵدانی گۆڕاوێکی نوێ بەناوی گۆڕاوی کۆرۆنای “هیهی” ترسی دروستكردووە و دەبەسترێتەوە بە داواكاریی حكومەتی چین…
Total
0
Share