پەیامێك لە مەكتەبی سیاسیی یەكێتییەوە..سنوورەكانی دەسەڵاتی یەكێتی بووە بە پایتەختی ئازادی بۆ ڕۆژنامەنووسان

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی ڕایگەیاند، لە یادی سەدو بیست و چوارساڵەی ڕۆژنامەگەریی كوردییدا كە هاوكاتە لەگەڵ دەرچوونی یەكەم ڕۆژنامەی كوردی، پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی خوشك و برایانی ڕۆژنامەنووس و میدیاكارانی كوردستان دەكەین.

لە راگەیەندراوەكەی مەكتەبی سیاسيی یەكێتیدا هاتووە، لەم بۆنەیەدا ئەوە وەبیر دێنینەوە كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە لە پاڵ خەباتی سیاسی و چەكداریدا، باوەڕی بە ڕەخساندنی هەلو زەمینە هەبووە بۆ برەوپێدانی ڕۆژنامەگەری كوردی، بۆیە لە پاش ڕاپەڕین دەرگای بڵاوكردنەوە و دەرچوواندنی زیاتری ڕۆژنامەی ئازاد و ئەهلی كرایەوە و سنوورەكانی دەسەڵاتی یەكێتی بوو بەپایتەختی ئەو ئازادییەی كە چەندین ڕۆژنامە و گۆڤار و كەناڵی بینراو و بیستراو ئازاد و سەربەخۆ بەبێ هیچ سانسۆرێك كاری خۆیان بكەن.

ئاماژە بەوە كراوە، زەمینەسازیی هەموو ئەوانەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕێچكەیەی كە سەرۆك مام جەلال لەگشت وێستگەكاندا بەجۆرێك تەئكیدی لە ئازادی بۆ ڕۆژنامەنووسان دەكردەوە كە خۆی بە پارێزەریان دادەنا، ئەمەش ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە لە گەشەكردنی زیاتری ئەم كاروانەدا.

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی جەختیكردووەتەوە، “هەر لەم یادەدا جارێكی دیكە پشتیوانیی خۆمان بۆ ڕۆژنامەگەریی كوردیی ڕاستبێژ و وردبین لە سەرچاوەی هەواڵ و هەقبێژ لە خستنەڕووی ڕاستییەكاندا دووپاتدەكەینەوە”.

سڵاو بۆ ڕۆحی مقیداد مەدحەت بەدرخانی سەرقافڵە و گشت ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لەم بوارەدا خزمەتیان بە گەلەكەیان كردووە و دەكەن.

بابەتی پێشتر

ئامادەكارییەكان بۆ ڕووبەڕبوونەوەی قورسترین دیاردەی وشكەساڵی دەستيپێكرد

بابەتی دواتر

عەلی حەمە ساڵح: تا ساڵی 2030 هەرێم ناتوانێت هیچ بڕێك غازێكی سروشتی هەناردەی دەرەوە بكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share