ڕوسیا سزای بەسەر 90 بەرپرس و كەسایەتیی ئەمریكا و كەندادا سەپاند كە لە نێوانیاندا بەرپرسانی باڵا و بازرگانانی ئەو دوو وڵاتە هەن.
بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا تێیدا هاتووە، سزا بەسەر 29 كەسایەتیی و هاوڵاتیی ئەمریكا و 61 هاوڵاتیی و كەسایەتیی كەنەدا سەپێندراوە كە ژمارەیەك لە بەرپرسانی سەربازی و بازرگانانی ئەو دوو وڵاتە لەخۆ دەگرن.
ئاماژە بەوە كراوە، سزاكە هاوسەری خانەوادەی بەرپرسانی باڵای ئەمریكای تێیدایە و هەریەك لە كامێلا هاریس، جێگری سەرۆكی ئەمریكا و هاوسەرەكەی و جۆن كێربی، وتەبێژی پێنتاگۆن و نید برابیس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوی ئەمریكا و چەند بەرپرسی دیكەی ئەمریكا خراونەتە لیستی سزاكانی ڕوسیاوە.