مالكی بۆ توركیا: ئیتر بەسە بۆردومانكردنی گوندەكانی هەرێمی كوردستان

نوری مالكی دژایەتیی خۆی بۆ لەشكركێشیی توركیا بۆسەر هەرێمی كوردستان دەردەبڕێت و دەڵێت، ئیتر بەسە بۆردومانكردنی گوندەكانی هەرێمی كوردستان.

هیشام ڕكابی بەڕێوەبەری نووسینگەی نوری مالكی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا نیگەرانە لە لەشكركێشیی توركیا بۆسەر هەرێمی كوردستان و وتی، لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووساندا لەبارەی هێرشەكانی توركیاوە، مالكی جەختیكردووەتەوە كە “پشتیوانیی هەموو ئەو دەنگە ئازادانە دەكات كە دژی پێشێلكارییەكانی توركیا بۆسەر سەروەریی عێراقن و هاوسۆزە لەگەڵ ئەوانەی بەهۆی بەردەوامیی هێرشەكانی توركیاوە لە زێد و ماڵی خۆیان ڕاگوێزراون و ئاوارەبوون”.

بەپێی وتەی ڕكابی، مالكی ڕایگەیاندووە، “جامەكە پڕبوو، ئیتر بەسە كردنەوەی سەربازگەی سوپای توركیا و بەردەوامبوونی بۆردومانكردنی گوندەكانی هەرێمی كوردستان”.

سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا وتویەتی، “نازانین ئەوانەی ئەم جەنگە لەگەڵ پەكەكەدا هەڵدەسووڕێنن بیر لە چی دەكەنەوە و كەی جەنگ كۆتاییدێت؟ ئایا گەلی كورد و مەسیحیمان لە ژێرباری ئەم جەنگەدا دەمێننەوە و بەردەوام ڕووبەڕووی كوشتن و ڕاگواستن دەبنەوە؟”.

بابەتی پێشتر

نرخی بەنزین زیاتر دابەزی

بابەتی دواتر

مێژووی هێلكەبارانكردن.. نەخێر بەڕووی سیاسییەكاندا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە بەسرە پارێزەرێك تیرۆركرا

لقی به‌سره‌ی یه‌كێتی پارێزه‌رانی عێراق ڕایگەیاند، لە بەسرە پارێزەرێك بەدەستڕێژی گولـلە تیرۆركرا و بكوژانیش هەڵاتوون. لە ڕاگەیەندراوێكدا، لقی…
Total
0
Share