ڤیدیۆیەكی دەگمەن خۆرگیران لەسەر مەریخ دەردەخات

دیمەنێك لە خۆرگیرانەكە

ئاژانسی ناسا ڤیدیۆیەكی دەگمەنی بڵاوكردەوە كە چۆنیەتی خۆرگیران لەسەر هەسارەی مەریخ دەردەخات.

سایتی (سینس ئەلێرت) لەسەر ڤیدیۆكە دەڵێت، “وای دابنێ لەسەر ڕووی مەریخ-یت و ئەو خۆرگیرانە بەچاوی خۆت دەبینیت”.

ڤیدیۆكە لەڕێی یەكێك لە كامێراكانی وێستگەكانی سەر بە ناسا گیراوە و، تیایدا مانگی “فۆبۆس – Phobos” هاوشێوەی پەتاتەیەك دەردەكەوێت كە بە بەردەم خۆردا تێدەپەڕێت، ئەوەش لە ناوچەی (جیزیرۆ كریتر) لەسەر مەریخ.

وێستگەكە كامێرای (Mastcam-Z)ی توانا بەرزی بەكارهێناوە بۆ وێنەگرتنەكە، ناسا دەڵێت، ڤیدیۆكە گەورەترین و ڕوونترینە دەربارەی خۆرگیرانی فۆبۆس لەسەر ڕووی مەریخ.

خۆرگیرانەكە لە 2ی نیسانی 2022 ڕوویدا و نزیكەی 40 چركەی خایاندووە.

ئەو كاتەی فۆبۆس دەیەوێت بۆ خۆرگیران، كاتێكی زۆر كەمترە بە خۆرگیرانی پەیوەندیدار بە مانگی زەوی، بەهۆی ئەوەی فۆبۆس بچوكترە بە نزیكەی 157 جار لە مانگ.

بابەتی پێشتر

حەوت دەنك شكۆلاتە ناوی گەنجێكی عێراقی خستە كتێبی گینسەوە

بابەتی دواتر

دۆلار زیاتر دابەزی و لیرەش بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share