ماکە نوێکانی ئەپڵ بە تەماشاکردنی شاشەکەی دەکرێنەوە

وێنەی ئامێری ماکی کۆمپانیای ئەپڵ

هەندێک لە ئایفۆن و ئایپادەکان بە تەماشاکردنی شاشەکەی و لەڕێی “فەیس ئایدییەوە” دەکرێنەوە، بەبێ ئەوەی پەنجە لەسەر هیچ دوگمەیەک دابگریت، بەڵام هێشتا لەسەر ماک پێویستت بە نووسینی پاسوۆرد دەبێت، یان دەبێت “ئاپڵ وۆچی” لەسەر داببەزێنیت بۆ ئەوەی بەئۆتۆماتیکی ماکەکەت بکەیتەوە، یاخود بەپێی مۆدێلی ماکەکەت دەتوانیت بە پەنجەمۆر و لەڕێی “تەچ ئایدییەوە” بیکەیتەوە.

بەپێی ماڵپەڕی زە ڤێرج، پێشبینی دەکرێت لە مۆدێلی نوێی ماکدا فەیس ئایدی دابنرێت و تەنها بە تەماشاکردنی شاشەکەی، ماکەکەت بکرێت.

زە ڤێرج ئەوەی خستووەتەڕوو کە بەهۆی بەکارهێنانی کامێرای “ترودێپس – TrueDepth” لەسەر ماکە نوێکە، دەتوانرێت فەیس ئایدیش لەسەر ئامێراکە کارپێبکریت، هاوشیوەی ئایفۆن 11 و ئایپاد پرۆ، ئەگەرچی تاوەکو ئێستا هیچ ماکێک لەسەری نییە.

ئەو زانیارییانەی ئاشکراکراون، لەڕێی دزەکردنی کۆدی ماکە تازەکەوە دەستخراوە، کە بەشێک لە کۆدەکانی هاوشێوەی کۆدی “فەیس دیتێکت” و “بایۆ کاپچەر”ی ئایفۆن 11ـەیە، کە ڕەنگە بۆ مەبەستی ناسینەوەی بایۆمەتریی دەموچاو بەکاربهێنرێت.

ئەگەر تەکنەلۆجیای ناسینەوەی دەموچاو گەیشتبێت بە ماک، ئەوا بە بەکارهێنانی ڤێرژنە نوێکەی ئەپلیکەیشنی سەفاری، دەتوانێت بەبێ نووسینەوەی پاسوۆرد بچیتە ناو ئەو سایتانەی ڕێگەت پێدەدات.

بابەتی پێشتر

بەهرۆز بوچانی مافی پەنابەرێتی لە نیوزلەندا وەرگرت

بابەتی دواتر

چین بەرزترین و خێراترین جۆلانەی لە جیهاندا دروستکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share