حەوت دەنك شكۆلاتە ناوی گەنجێكی عێراقی خستە كتێبی گینسەوە

گەنجێكی عێراقی كە دانیشتووی پارێزگای زیقارە بەهۆی ڕیزكردنی حەوت دەنك شكۆلاتەی میمی لەسەر یەك ناوی چووە كتێبی گینسەوە.

ئیبراهیم سادقی تەمەن 29 ساڵ كە لەناسریەی سەربە پارێزگای زیقار نیشتەجێیە، بە ڕیزكردنی ئەو شكۆلاتانە ژمارەی پێوانەیی جیهانیی شكاند ناوی چووە كتێبی گینسەوە.

ئەو لە سەردەمی كۆرۆناوە ڕاهێنان لەسەر ئەوكارە دەكات تاوەكو ژمارە پێوانەییەكە بشكێنێت كە پێویستی بە وردبینی زۆر هەیە.

ژمارە پێوانەییەكە پێشتر گەنجێكی ئیتاڵی بەناوی “سلفیۆ سابا” لە ساڵی 2016 شكاندبووی ئەویش بە ڕێزكردنی چوار شكۆلاتەی میمی ناوی چوبووە كتێبی گینسەوە.

هەروەها ساڵی 2020-یش گەنجێكی بەریتانی بەناوی “ویل كاتپیل” ژمارە پێوانەییەكەی شكاند، ئەویش دوای ئەوەی توانی پێنج دەنك لەو شكۆلاتەیە لەسەر یەك ڕیزبكات.

لە ئۆكتۆبەری ساڵی 2021 یش گەنجێكی ئۆسترالی بەناوی “كیلبی” توانی ژمارە پێوانەییەكە بشكێنێت ئەویش دوای ئەوەی شەش دەنك لەو شكۆلاتەیەی لەسەر یەك ڕیزكردبوو.

بابەتی پێشتر

جیهان ڕووبەڕووی "كارەساتی برسێتی" دەبێتەوە

بابەتی دواتر

ڤیدیۆیەكی دەگمەن خۆرگیران لەسەر مەریخ دەردەخات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەشوهەوای جەژن ئاشكراكرا

دەستەی گشتیی كەشناسیی عێراق، پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای رۆژانی داهاتوو بڵاوكردەوە و كەشناسیی هەرێم دەڵێت، پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە. بەپێی…
Total
0
Share