وەزارەتی پێشمەرگە بەشداریكردنی هێزەكانیان لە ئۆپەراسیۆنەكەی توركیا ڕەتدەكاتەوە

پێشمەرگە

وەزارەتی پێشمەرگە بەشداری و جوڵەپێكردنی هێزەكانیان لە ئۆپەراسیۆنی توركیا بۆسەر پەكەكە ڕەتدەكاتەوە.

وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، لەبارەی بەشداری و جوڵەپێکردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا، لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێم، کۆمەڵێک میدیای نابەرپرس، خەریکی تۆمەت بەخشینەوەن بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان و تۆمەتباری دەکەن بەوەی هاوکار و بەشداری ئەو ئۆپەراسیۆنانە بووە.

وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ ئەوەی “تەواوی ئەو تۆمەتانە” ڕەتدەكاتەوە دووپاتیشیدەكاتەوە، “بەهیچ شێوەیەک هێزەکانی پێشمەرگە، بەشداری ئۆپەراسیۆنەکانیان نەکردووە و جوڵەیان پێنەکراوە”.

ڕاگەیەندراوەكە لەكاتێكدایە بەپێی میدیاكانی پەكەكە لەشكركێشییەكەی ئەمجارەی توركیا بۆسەر ناوچەكانی هەرێم دژ بە پەكەكە بە پاڵپشتی و پشتیوانی پارتی و هێزەكانی سەر بەو حزبەیە.

میدیاكان وەك بەڵگەش چەند دیمەنێكی ساتی جوڵەپێكردنی هێزەكانی پارتی-یان بەو مەبەستە بڵاوكردەوە.

هەروەك ئەمڕۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەكە “بە هەماهەنگیی پتەو لەگەڵ حكومەتی ناوەندیی عێراق و ئیدارەی هەرێم” ئەنجامدەدەن، پێشتریش وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند، “ئۆپەراسیۆنەکەمان بە هەماهەنگی لەگەڵ دۆست و هاوپەیمانەکانمان بەڕێوەدەچێت”.

بابەتی پێشتر

سایتی پسوڵەی كارەبا تایبەت بە سلێمانی و ڕاپەڕین كەوتەكار

بابەتی دواتر

عێراق بۆ توركیا: مافی خۆمانە بە هەموو سەرچاوەیەكی هێز بەرپەرچت بدەینەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share