كۆمپانیای دی ئێن ئۆ 206 ملیۆن دۆلار پارەی نەوتی لە حكومەتی هەرێم وەرگرت

كۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی ڕایگەیاند، 206.6 ملیۆن دۆلار پارەی فرۆشی نەوتی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتووە.

بەپێی ڕاپۆرتی كۆمپانیاكە، دی ئێن ئۆ 160.7 ملیۆن دۆلاری لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتووە كە پشكی كۆمپانیاكانی نەوتە لە نەوتی فرۆشراوی هەرێمی كوردستان بۆ هەردوو مانگی تشرینی یەكەم و تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو.

دی ئێن ئۆ ئاشكرایكرد، 13.8 ملیۆن دۆلاری تری وەرگرتووە كە داهاتی كێڵگەی نەوتی تاوكێ بووە بۆ هەردوو مانگی تشرینی یەكەم و دووەمی ساڵی 2021، لەگەڵ 32.1 ملیۆن دۆلاری تر كە پارەی كەڵەكەبووی كۆمپانیاكە بووە لەسەر حكومەتی هەرێم و لە ساڵانی 2019 و 2020ـەوە نەدرابوون.

ڕاپۆرتەكەی (DNO) دەڵێت، كۆمپانیاكە 12.6 ملیۆن دۆلاری وەك باج داوە بە حكومەتی نەرویج ئەوەش كەمتربووە لەو باجەی چاوەڕواندەكرا بیدات.

بابەتی پێشتر

كچێكی ونبووی هەولێر لە سلێمانی دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

مەسرور بارزانی شوێنگرەوەی پوتینە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی و شاناز ئیبراھیم ئە‌حمە‌د لەگەڵ سەرکردایەتیی یەکێتی لە سلێمانی کۆبوونە‌وە‌

قوباد تاڵەبانی بە یاوەریی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی سلێمانیی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان کۆبووه‌‌وە‌ بۆ گفتوگۆکردن…
Total
0
Share