ئەمریكا، بەریتانیا و كەنەدا چەكی زیاتر ڕەوانەی ئۆكرانیا دەكەن

هەریەكە لە وڵاتانی ئەمریكا، بەریتانیا و كەنەدا چەكی زیاتر ڕەوانەی ئۆكرانیا دەكەن، تاوەكو کیێڤ بتوانێت ڕووبەڕووی هێرشە بەرفراوانەکانی ڕوسیادا لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەیدا بوەستێتەوە.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ڕۆیتەرز، سەرۆكی ئەمریكا لەگەڵ هەردوو سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا و كەندا پەیوەندیی تەلەفۆنی ئەنجامدا و بەڵێنیانداوە چەکی تۆپهاوێژی زیاتر ڕەوانەی ئۆکرانیا بکەن، بۆ ئەوەی کیێڤ بتوانێت بەڕووی هێرشە بەرفراوانەکەی ڕوسیادا لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەیدا بوەستێتەوە.

بەپێی ئاژانسەكە، پەیوەندییەكە 90 خولەكی خایاندووە و بۆریس جۆنسن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیاش پێیوایە، لەمەودوا، “دەبێتە شەڕی تۆپهاوێژەکان، بۆیە دەڵێت ئۆكرانیا پێویستیان بە پشتیوانییە لەڕووی تۆپهاوێژەوە، ئێمەش ئەوەیان دەدەینێ، لەگەڵ کۆمەڵێک یارمەتی دیکەدا.”

لای خۆیەوە، جەستن ترودۆ سەرۆک وەزیرانی کەنەدا وتوویەتی، وڵاتەکەی چەکی قورس ڕەوانەی ئۆکرانیا دەکات و بەڵێنیدا وردەکاری زیاتر بدات.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی: عێراق ناتوانێت نەوتی زیاتر هەناردە بکات

بابەتی دواتر

هاتوچۆی سلێمانی ڕێگایەکی سەرەکی داخست

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوتی خاو ئەمڕۆ سێشەممە 2ی شوبات لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبووەوە. بەرمیلێك خاوی برێنت 61 سەنت چووەسەر نرخی…
Total
0
Share