ناسای هێناوەتەدەنگ.. پرۆفیسۆرێک داوای تەقاندنەوەی مانگ دەکات

ئەلیکساندەر ئەبیان پرۆفیسۆری ئەمریکی لە زانکۆی لۆوا پێشنیاریکردووە مانگ بتەقێندرێتەوە، تاکو مرۆڤایەتی لە چەندین کێشە ڕزگاری ببێت.

چاودێران ڕایانوایە، ئەم پێشنیارە بە ڕوونی لەژێر کاریگەریی فیلمە سینەماییەکاندایە.

لە فیلمی ” Despicable Me”دا کاتێک “گرو” بە بەکارهێنانی ئامێرێک قەبارەی مانگی بچووککردەوە و دزی، لەلایەن زۆرێک لە بینەرانەوە بیرۆکەکە ستایشکرا، لە کاتێکدا هەمووان دەیانزانی تەنها فیلمێکە، بەڵام پرۆفیسۆرێکی زانکۆ هەر بەڕاستی ئەم بیرۆکەیەی پێشنیارکردووە.

ئەلیکساندەر ئەبیان پرۆفیسۆری ماتماتیک لە زانکۆی لۆوا لە ساڵی 1991دا بیردۆزی “زەویی بێمانگ”ی خۆی لە ڕۆژنامەی زانکۆکەدا بڵاوکردەوە.

بەپێی گۆڤاری “People Magazine” کە دواتر بیردۆزەکەی ئەبیانی کردە ڕاپۆرت، بیردۆزەکە بە گوتەی خاوەنەکەی، چارەسەرێکی ڕیشەیی بۆ هەموو کێشەکانی ژیان پێیە.

پرۆفیسۆرەکە ڕایگەیاندووە، “کونێکی گەورە لەسەر ڕووی مانگ هەڵبکەنە، پڕیبکە لە تەقەمەنیی ئەتۆمی و بە کۆنترۆڵیک لەسەر زەوییەوە بیتەقێنەرەوە”.

هەروەها ڕوونیکردووەتەوە، لە ئەنجامدا ئەمە چارەسەری هەموو نەهامەتییە سرووشتییەکانی وەک لافاو و زریان و هەڵچوونی بورکانەکان دەکات و گۆڕانی وەرزەکانیش کۆتاییدێت.

ئەم بیرۆکەیە زۆر لە دیمەنی تەقاندنەوەکەی ناو فیلمی ” Armageddon” دەچێت.

ئاژانسی ناسا لەسەر ئەم بیردۆزە هاتووەتەدەنگ و چەند پرسیارێکیشی خستوونەتەڕوو.

بەپێی زانایانی فیزیا و گەردوون، لەناوبردنی مانگ مەترسیی گەورەی بۆ زەوی دەبێت، یەکەمیان کەوتنەخوارەوەی پارچە و بەردی مانگە پاش تەقینەوەکە، کە زەوی وێراندەکات.

هەروەها سووڕانەوەی زەوی دەوەستێت و دیوێکی بەردەوام ڕووی لە خۆر دەبێت، هاوکاتیش دیوەکەی دیکەی بۆ هەتاهەتایە لە تاریکیدا دەبێت.

جگە لەمانە، بەپێی ڕاپۆرتێکی بی بی سی، پێویستە 600 ملیار لە گەورەترین ئەو بۆمبە ئەتۆمیانەی تا ئێستا بەرهەمهێندراون، بخرێنە ناو مانگەوە تا بتەقێتەوە.

بابەتی پێشتر

پەكەكە كوژرانی شەش ئەفسەری باڵای توركیا لە زاپ ڕادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

مایکڵ ڕۆبن دەربارەی پارتی چی دەڵێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆشداری لە ژەهراویبوون بە قورقوشم دەدرێت.. ساڵانە پێنج ملین کەس لە جیهاندا بەوهۆیەوە دەمرن

توێژینەوەیەکی زانستیی نوێ بڵاویکردەوە، چاودێریی زیانە گەورەکانی ژەهراویبوون بە قورقوشممانکرد کە کاریگەری لەسەر تەندروستیی دانیشتووانی هەسارەی زەوی هەیە،…
Total
0
Share