شارەزایانی بواری خۆراك باس لە سوودەكانی هێلكەی كوڵاو دەكەن

شارەزایانی بواری خۆراک ئاماژە بەوە دەکەن، خواردنی هێلکەی کوڵاو هەستی تێربوون دەبەخشێت بەهۆی بوونی پرۆتین و چەوری تیایدا.

ئەوان دەڵێن، چەند رێگەیەک هەن بۆ سنووردارکردنی هەستکردن بە برسێتی، وەک خواردنی ژەمێكی سووك و ساندویچ و هتد، بەڵام کەم کەس دەزانێت کە باشترە لە نێوان ژەمە سەرەکییەکاندا یەک هێلکەی کوڵاو بخورێت.

ئەگەر کەسێک هەوڵی خواردنی خۆراکی تەندروست و پەیڕەوکردنی رێجیمێکی هاوسەنگ دەدات، ئەوا پێویستە پرۆتین بە رێژەیەکی زۆر بخورێت، دواتریش چەوری و دواجاریش کاربۆهیدرات.

هێلکە رێژەیەکی بەرزی پرۆتین و چەوری تێدایە، بەوپێیەی هێلکەیەکی کوڵاو شەش گرام لە مادەی ئۆرگانیکی یەکەم و پێنج گرام لە مادەی ئۆرگانیکی دووەم لەگەڵ ڤیتامینەکانی گروپی بی لەخۆدەگرێت، كۆبوونەوەی ئەمانەش پێكەوە هەستی تێری بۆ ماوەیەكی زۆر دەبەخشن.

بەڵام بۆچی پرۆتین و چەورییەکان یارمەتیی هەستكردن بە تێربوون دەبەخشن؟
پرۆتین و چەورییەکان زۆر زیاتر لە پێکهاتە ئۆرگانییەکانی دیكە لە گەدەدا دەمێننەوە. واتە جەستە کاتێکی زۆری دەوێت تا هەرسیان بکات و دواتر هەڵبمژرێت، لەکاتێکدا هەرسکردنی کاربۆهیدراتەکان 30-60 خولەکی دەوێت، دوای ئەوە دەچنە ناو ریخۆڵەکانەوە. کاتێک لەگەڵ پرۆتین و چەورییەکان دەخورێت (بۆ نموونە لەگەڵ هێلکەی کوڵاو)، رەنگە نزیکەی سێ کاتژمێر بخایەنێت تا هەرسکردنیان.

بە وتەی شارەزایان، بۆ ئەوەی زۆرترین سوود لە هێلکەی کوڵاو وەربگریت، باشترە لەگەڵ نانی دانەوێڵەیی تەواو، سەوزە و بەرهەمە شیرەمەنیەکان بخورێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: تا شەوی ڕابردوو بەرزترین ژمارەی توشبوون تۆمارکراوە.. ژمارەکە یەکجار زۆرە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە فراوانکردنی ناوەندەکانی پشکنین و چارەسەری کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، بەپێی ئەنجامی پشکنینەکانی…
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستیی هەرێم لەبارەی جۆرە نوێیەكەی كۆرۆناوە هۆشداری دەدات

وەزیری تەندروستیی هەرێم لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسە نوێیەكەی كۆرۆناوە هۆشداری دەدات و دەڵێت، “ژمارەی پڕبوونی قەرەوێڵەکان لە نەخۆشخانەکان زۆر…
زیاتر ببینە

هەواڵێک بۆ دایکان: شیری تەواوکەری خۆراکی کاریگەریی لەسەر گەشەی زیرەکیی منداڵ نییە

لەتوێژینەوەیەکی نوێدا بۆ ئەو منداڵانەی شیری دەستکردی پاڵپشتیی خۆراکییان پێدەدرێت، ئەنجامەکانی بۆ دایکان مایەی نیگەرانییە چونکە ئەنجامەکان دەریدەخات…
Total
0
Share