بایرن میونشن بۆ یانە داواکارەکان: ئەوە نرخی لیڤاندۆڤسکی-یە

ئیدارەی یانەی بایرن میونشن ئامادە نییە سەرجەم مەرج و داواکارییەکانی ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی جێبەجێ بکات، نرخی یاریزانەکەیان بۆ یانە داواکارەکان بە 40 ملیۆن یورۆ خەمڵاندووە.

هێرشبەرە پۆڵەندییەکە پێشتر نرخی گواستنەوەی 65 ملیۆن یۆرۆ بووە، بەرشلۆنە و پاریس سان جێرمان ڕەزامەندبوون لەسەر واژۆ کردنی گرێبەست لەگەڵیدا، بەڵام بەهۆی پێداگریی بایرن میونشنەوە شکست بە هەوڵەکانیان هێنراوە.

گۆڤاری کیکەری ئەڵمانی نووسیویەتی، “بارسا هێشتا پەرۆشە بۆ واژۆ کردنی گرێبەستی لیڤاندۆڤسکی، چونکە پێکهاتەی بارسا لەم وەرزەدا لەبەردەم گۆڵدا کارا نەبوون”.

لیڤاندۆڤسکی لەم وەرزەدا 42 یاری بە درێسی بایرنەوە کردووە 47 گۆڵی لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکاندا تۆمار کردووە، بۆندەکەی لە هاوینی 2023 بەسەردەچێت، بۆ ئەو مەبەستە لەڕێگەی پینی زاهاڤی لێپرسراوی کارەکانییەوە دەستی بە دانوستاندن لەگەڵ بایرن کردووە، بەڵام بەڕێوەبەرانی یانە ئەڵمانییەکە ئامادەنەبوون بۆندی نوێی بۆ زیاتر لە دوو وەرز پێشکەش بکەن.

بابەتی پێشتر

ڕۆژێك پشوو ڕاگەیەندرا

بابەتی دواتر

لە دهۆك قاتەكانی یەكەم و دووەمی بەشە ناوخۆییەك ‏كراوەتە كافتریا و قومارخانە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چوار بژاردە لەبەردەم زێدانە

چوار بژاردە لەبەردەم زێدانی فەرەنسییە پێش ئەوەى دەست بەکاری ڕاهێنەرایەتی بکاتەوە. بە پێی هەواڵی ڕاگەیاندنەکان، هاوینی داهاتوو زێدان…
Total
0
Share