شەنگال.. شەڕی نێوان یەبەشە و سوپای عێراق بەردەوامە

هێزێكی یەبەشە لە سنووری شەنگال

سوپای عێراق داوای ڕادەستكردنی خاڵە سەربازییەکانی هێزەکانی یەبەشە و یەژەشە لە سنووری شەنگال دەكات و ئەوانیش ڕەتیدەكەنەوە، بەو هۆیەوە شەڕ لەنێوان هەردوولادا بەرپابووە و تا ئێستا شەڕ بەردەوامە.

ئەمڕۆ دووشەممە شەڕ لەنێوان هێزەكانی یەبەشە و سوپای عێراق لە سنووری شەنگال سەریهەڵدایەوە. سەرەتای شەڕەكە دەگەڕێتەوە بۆ دوانیوەڕۆی دوێنێ دووشەممە، كاتێك سوپای عێراق هێزی ناردووەتەسەر بازگەی ئاسایشی ئێزیدخان لە کۆمەڵگەی دیگۆر و داوای لێکردوون سەربازگەکە ڕادەست بکەن، بەڵام ئاسایشی ئێزیدخان كە سەر بە یەبەشەیە، داواکەی سوپای عێراقی ڕەتکردووەتەوە و لە ئاكامدا پێکدادان دروستبووە.

دواتر و لە كاتێكی زووی بەرەبەیانی ئەمڕۆدا سوپای عێراق هێرشی کردووەتەسەر بازگەی جداد-ی ئاسایشی ئێزیدخان و هێزەکانی ئاسایش وەڵامی هێرشەکەیان داوەتەوە و شەڕ هەڵگیرساوە.

بەپێی میدیای نزیك لە یەبەشە، سوپای عێراق لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە هێزێکی زۆری ناردووەتە سنووری قەزای شەنگال بەتایبەت ناوچەكانی گەلی شیلۆ و سکنێ.

بابەتی پێشتر

نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مەرجدارکردنی مافی ڤیتۆ کۆدەبێتەوە.. ئەمریکا دەیەوێت سنوور بۆ ڕوسیا دابنێت

بابەتی دواتر

چێوەی هەماهەنگی: تاوتوێی شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆك وەزیران دەكەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك بۆ جووتیاران

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم ئەو جووتیارانە ئاگاداردەكاتەوە كە گەنمیان رادەستی سایلۆی هەولێر كردووە بە مەبەستی وەرگرتنی چەكی…
Total
0
Share