كەشناسی زانیاریی لەبارەی بومەلەرزەكەی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە دەخاتەڕوو

ئاسۆ كەمال بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی، ڕوودانی بومەلەرزەیەكی لە خۆرهەڵاتی كوردستان ئاشكراكرد كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕوویداوە و دەڵێت، كرماشان و قەسری شیرینی هەژاندووە.

لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، ئاسۆ كەمال بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ كاتژمێر 3:54 خولەك بە كاتی كوردستان، بومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.4 پلە بە پێوەری ڕێختەر ناوچەكانی كرماشان و قەسری شیرینی هەژاندووە بە قووڵیی 15 كیلۆمەتر و دووریی 23 كیلۆمەتر لە خانەقینەوە. بومەلەرزەكە لە خانەقین و ناوچەكانی گەرمیان هەستیپێكرا.

لەبارەی هەڵكەوتەی جوگرافیی كوردستان و كاریگەرییەكانی بومەلەرزە لەسەری، بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی وتی، هەرێمی كوردستان دەكەوێتە لێواری پلێتی تێكتۆنیی عەرەبی كە هاوسێیە لەگەڵ پلێتی تێكتۆنیی ئۆراسیا و نزیكە لە پشتێنەی بومەلەرزەیی كە لە ناوچەكانی ئەڵپەوە درێژدەبێتەوە و بە ناوچەكانی جەبەل تاڕق و دەریای ناوەڕاست و شاخەكانی تۆرۆس و زاگرۆس-دا تێپەڕدەبێت و دادەكشێتەوە بۆ چیای هێمالایا و بومەلەرزە لەم ناوچانەدا ڕوودەدات.

بابەتی پێشتر

نەخشەڕێگایەك دادەڕێژن <br> بافڵ جەلال تاڵەبانی بەشداریی لە كۆبوونەوەی لوتكەی چێوەی هەماهەنگیدا كرد

بابەتی دواتر

سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق: هێرشەکەی تورکیا قبوڵکراو نییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوڵاتییەك رفێندرا

هاوڵاتییەك لە باشووری خورماتوو رفێندرا. ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، هاوڵاتییەك كە پیشەی شوانكارییە لە نێوان قەزای خورماتوو و ناحیەی…
Total
0
Share