شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت، لە کۆتایی هەفتەی داهاتوو بۆ ماوەی چەند رۆژێک ئەگەری بارانبارین هەیە.
پشتیوان پێنجوێنی شارەزای کەشناسی رایگەیاند، لە هەرێمی کوردستان تاکو 4 ی 11 کەشوهەوا سەقامگیر دەبێت و باراننابارێت، لە بەشێکی ناوچەکانمان لە چەند کاتژمێرێکی رۆژدا لە ئەگەری بەرکەوتنی راستەوخۆی تیشکی خۆر هەست بە گەرمای بێزارکەر دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە 6 ی 11 بۆ 11 ی 11 یەکەم بارانی پایز دەبارێت و سەرما دەستپێدەکات.