“هێرشەكان لە خاكی هەرێمەوە دەكرێن”
‏تورکیا ئۆپەراسیۆنێكی نوێی لە خاكی هەرێمی کوردستان دەستپێکرد

وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، بەبیانووی بوونی گەریلاکانی پەکەکە لە ناوچە سنوورییەکان، ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا لەژێر ناونیشانی “کلیل چنگ” دەستیپێکردووە، هەپەگەش ئاماژە بۆ ئەوەدەکات هێڵیکۆپتەرەکان لە ناو خاکی هەرێمی کوردستان و ناوچەی ئامێدییەوە دەفڕن و هێرش دەکەنەسەر زاپ نەک لە تورکیاوە.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاندووە، ئۆپەراسیۆنەکەیان بە هێرشی زەمینی و ئاسمانی دەبێت و ناوچەکانی مەتینا، زاپ و ئاڤاشین دەگرێتەوە و پێگەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان دەکاتە ئامانج.

شەوی ڕابردوو خلوسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیا لەکاتی بەسەرکردنەوەی هێزە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکەی ڕاگەیاند، بەبێ ئەوەی ماوەی ئۆپەراسیۆنەکە دیاریبکات.

لەلایەکی دیکەوە هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ئاشکرایکرد، شەوی ڕابردوو دەیان هێڵیکۆپتەر لەباشووری کوردستانەوە فڕیون بەرەو ناوچەی زاپ.

هەپەگە ڕوونیکردووەتەوە، هێرشی سەر زاپ لە هێڵی باکوورەوە نییە، بەڵکو لە باشوورەوەیە، فڕۆکەکان لە هێڵی بامەڕنێ-ئامێدییەوە دەفڕن و لە ڕێگەی شێلادزێوە هێرش دەکەنەسەر زاپ.

هێزەکانی پاراستنی گەل ئاماژەی بەوەشکردووە، تورکیا دەیەوێت لەڕێگای هێڵیکۆپتەرەوە سەربازەکانی لە زاپ جێگیر بکات، هەروەها فڕۆکەی سیخوڕیی بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسووڕێنەوە و بە هێڵیکۆپتەری جەنگی، تۆپ و هاوەن-یش، هێرشی چڕ بۆسەر ناوچەکە بەردەوامە.

ئەمە لەکاتێکدایە 15ی ئەم مانگە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ‏بەسەردانێكی ڕانەگەیەندراو سەردانی توركیای كرد، لە کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان هاکان فیدان سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا “میت” ئامادە بوو.

لەوبارەیەوە ڕۆژنامەی هابەرلەری توركیا بڵاویكردەوە، یەکێک لە لایەنەکانی سەردانەكەی مەسرور بارزانی بۆ توركیا پەیوەندیدار ‏بووە بە پرسی پەكەكە و ئامادەبوونی هاكان فیدان، سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی ‏توركیا بە پلەی یەكەم پەیوەندیی بە ئۆپەراسیۆنێكی نوێی سەربازیی توركیاوە هەبووە بۆ سەر ‏پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لەناو خاكی هەرێمی كوردستان‌ و فراوانكردنی ‏هێرشەكانیان لە هەرێمی كوردستان.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان دەستپێشخەرییەكی نوێ ڕادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی بەربەستکردنی شەقامێکەوە شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، لاینێکی پردی تاسڵوجە بە ئاڕاستەی بازگەکە بەربەستکراوە. لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی…
Total
0
Share