لەماوەی 24 كاتژمێردا فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا 50 جار بۆردومانی چیای “کورەژار” یان لە سنووری ناحیەی شێلادزێی سەربەقەزای ئامێدی كردووە.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستیەوە، ماوەی زیاتر لە دووكاتژمێرە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانێكی چڕی چیای “کورەژار” یان لە سنووری ناحیەی شێلادزێی سەربەقەزای ئامێدی دەستپێكردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەماوەی 24 كاتژمێردا فڕۆكەكانی توركیا 50 جار بۆردومانی ئەو چیایەیان كردووە.
باسی لەوەشكرد، فڕۆکەکانی تورکیا لە ئاسمانی ناوچەکە بەردەوام هاتوچۆ دەکەن كە ئەوەش ترس و دڵەڕاوکێی زۆری لای هاوڵاتییان دروستكردووە تا ئێستا زیانی بۆردوماکە نازانرێت چین.