مستەفا كازمی شاندێك بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەمیی كارەبا دەنێرێتە تاران

بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەی كەمیی كارەبا و دابینكردنی غاز، مستەفا كازمی شاندێك دەنێرێتە كۆماری ئیسلامیی ئێران.

ئەمڕۆ یەكشەممە مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرپەرشتی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای وزەی كرد و داوایكرد شاندێكی وەزارەتی كارەبا سەردانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بكەن بەمەبەستی دۆزینەوەی میكانیزمێك بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەمیی كارەبا كە ساڵانە لە وەرزی هاویندا لە چەند پارێزگایەكی عێراق ئەو گرفتە سەرهەڵدەدات.

ئاماژە بەوە كراوە، كازمی شاندەكەی وەزارەتی كارەبای ڕاسپارد لەگەڵ لایەنی ئێرانیی كێشەكانی پەیوەست بە دابینكردنی غاز تاوتوێبكەن.

لە كۆبوونەوەكەدا باس لە زیادكردنی كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییانی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق لە وەرزی هاویندا كرا.

 

بابەتی پێشتر

مانگانە 2000 ئاگركەوتنەوە لە عێراق ڕوودەدەن

بابەتی دواتر

ئینستگرام تایبەتمەندییەكی نوێ زیاددەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share