ئینستگرام تایبەتمەندییەكی نوێ زیاددەكات

ئینستگرام تایبەتمەندییەكی نوێ زیادەكات‌، كە له‌ ڕێگه‌ی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌وه‌ بەكارهێنەر دەتوانێت كۆمێنته‌ كۆنه‌كانی بدۆزێتەوە‌، هاوكاریش دەبێت لە بینی ئه‌و پۆست و وێنانه‌ی كه‌ پێشتر سڕدراونەتەوە.

ماڵپه‌ڕی(GadgeSnow) بڵاویكردەوە، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێك له‌ به‌كارهێنه‌رانی ئینستگرام ڕووبه‌ڕووی ئاسته‌نگ بوونه‌ته‌وه‌ له‌ دۆزینه‌وه‌ی به‌شێك له‌و كۆمێنتانه‌ی كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆرە‌ له‌لایه‌ن به‌كارهێنەرانه‌وه‌ نووسراون و ناتوانن بیدۆزنەوە، له‌به‌رئه‌و هۆكاره‌ش تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێیان بۆ یارمه‌تیدانی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕەكە زیادكردووه‌، تاوه‌كو به‌ ئاسانی یارمه‌تیان بدات له‌ سڕینه‌وه‌ و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كۆمێنتانه‌ی كه‌ كردوویەتی.

ڕوونیشیكردووەتەوە، تایبه‌تمه‌ندییەكە‌ له‌ به‌شی “Your activity” دەدۆزرێته‌وه‌ و به‌م چه‌ند ڕێگایه‌ی خواره‌وه‌ ده‌توانیت كۆمێنتەكانت ببینیت.

یەكەم: كردنەوەی واڵەكەی خۆت و دواتر له‌لای ڕاسته‌وه‌ ئەو سێ هێڵەی هه‌یه‌ و ئه‌و ئایكۆنه‌ هه‌ڵبژێره‌.

پاشان هه‌ڵبژاردنی به‌شی تایبه‌ت به‌ لاپه‌ره‌ تایبه‌ته‌كه‌ت ده‌كرێته‌وه‌.

دواتر هەڵبژاردنی ئایكۆنی “Your activity” ‌ و كلیك له‌ “Interactions” بكه‌ و پاشان كلیك له‌ “Comments” بكه‌.

كۆتا هه‌نگاو كلیك له‌ “Oldest to Newest” بكه‌ و پاشان كلیك له‌ “Apply” بكه‌ و كۆمێنته‌ كۆنه‌كانی خۆت ببینه‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئایا ڕوسیا هەڕەشەکانی بۆ جێهێشتنی کەشتییەوانە ئەمریکییەکە بەتەنها لە بۆشایی ئاسمان جێبەجێدەکات؟

دایکی کەشتییەوانی ئەمریکی مارک ڤاندی دەڵێت، بەرپرسانی ڕوسی هەڕەشەی بەجێهێشتنی کوڕەکەیان کردووە لە بۆشایی ئاسمان، لەبەرامبەردا ئیلۆن مەسک…
زیاتر ببینە

گەلاوێژ كەی دەكەوێت و چ پەیوەندییەكی بە دابەزینی پلەكانی گەرماوە هەیە؟

دەركەوتنی ئەستێرەی گەلاوێژ هەر لە كۆنەوە لەناو كورددا بەهۆكاری فێنكبوونی كەشوهەوا دانراوە و شارەزایەكی كەشناسی-ش وردەكارییەكەی ئاشكرایدەكات. ئەستێرەی…
Total
0
Share