واتسئەپ گۆڕانکاری لە وێنە و ڤیدیۆدا دەکات

بەکارهێنەرانی واتسئەپ لە کاتی پەیوەندیکردن لەگەڵ کەسانی دیکەدا رووبەڕووی چەند رێگری دەبنەوە لە قەبارەی ڤیدیۆکان و ژمارەی ئەو وێنانەی دەبێت بینێرن.

ماڵپەڕی  WaBetaInfoکە ماڵپەڕێکی تەکنیکییە و لە نزیکەوە چاودێریی پێشهاتەکانی واتسئەپ دەکات، رایگەیاندووە، ئەو سنووردارکردنەی واتسئەپ دایناوە بۆ ناردنی وێنە لەکاتی پەیوەندییەکاندا کە نابێت لە 30 وێنە زیاتربێت بەمزووانە کۆتاییدێت.

بەپێی گۆڕانکارییەکانی واتسئەپ، بەکارهێنەر دەتوانێت لە یەک نامەدا دەتوانێت 100 وێنە بنێرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئێستا تایبەتمەندییە تازەکە لە تاقیکردنەوەدایە و لەگەڵ ئەپدەیتی نوێی واتسئەپدا ئەو گۆڕانکارییە دەخرێتە بەردەستی بەکارهێنەران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەسارۆچكەیەك بەنزیك زەویدا تێپەڕی و خەریكبوو بەریبكەوێت بەبێ ئەوەی زانایان هەستی پێبكەن

هەفتەی ڕابردوو هەسارۆچكەیەكی بچووك بەنزیك هەسارەی زەویدا تێپەڕی بەبێ ئەوەی زانایانی بۆشایی ئاسمان پێشتر بیبینن و ڕێوشوێنی پێویست…
Total
0
Share