مانگانە 100 هەزار دینار دەدرێت بە خێزانە كەمدەرامەتەكان

ئەو خێزانانەی پرۆگرامی پاراستنی كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە، مانگانە جگە لە مووچە، 100 هەزار دیناری دیكەیان پێدەدرێت.

هودا سەجاد سەرۆكی دەستەی پاراستنی كۆمەڵایەتی ڕایگەیاند، مینحەی گرانیی بژێوی كە بڕەكەی 100 هەزار دینارە بۆ هەر خێزانێك، لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

سەرۆكی دەستەی پاراستنی كۆمەڵایەتی لێدوانی بۆ میدیای عێراقی داوە و دەڵێت، لەگەڵ عەبدولحەسەن جەمال بەڕێوەبەری گشتیی بانكی ڕافیدەین بە وەكالەت كۆبووەتەوە و ڕێكارەكانی خەرجكردنی مینحەی گرانیی بژێوییان تاوتوێكردووە.

هودا سەجاد وتی، ڕێككەوتن لەگەڵ بانكی ڕافیدەین و لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكەدا كراوە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەو پارەیە دەدرێت بە خێزانە كەمدەرامەتەكان.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دابوو ئەو خێزانانەی مووچەكانیان لە 500 هەزار دینار كەمترن، مانگانە 100 هەزار دیناری تریان پێبدرێت.

بابەتی پێشتر

هاندەرانی یوڤانتۆس لە ئالێگری هەڵگەڕانەوە

بابەتی دواتر

بە وێنە.. بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە منداڵێک گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەوت 79 دۆلاری تێپەڕاند

نرخی نەوت ئەمڕۆ سێشەممە بەر لە کۆبوونەوەی پێشبینیکراوی گەورە بەرهەمهێنەرانی ‏نەوت بۆ ڕێکخستنی سیاسەتی خستنەڕووی نەوت، بەرزبووەوە، هۆکارەکەشی…
Total
0
Share