نەوت 79 دۆلاری تێپەڕاند

نرخی نەوت ئەمڕۆ سێشەممە بەر لە کۆبوونەوەی پێشبینیکراوی گەورە بەرهەمهێنەرانی ‏نەوت بۆ ڕێکخستنی سیاسەتی خستنەڕووی نەوت، بەرزبووەوە، هۆکارەکەشی بۆ پێشبینی ‏بەرزبوونەوەی ئاستی خواست لەسەر وزە لەساڵی 2022دا دەگەڕێتەوە.‏

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 79.10 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، نرخەکەی ‏بەڕێژەی 0.44% بەرزبووەوە.‏

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بۆ 76.34 بەرزبووەوە بەڕێژەی ‏‏0.34%.‏

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە وڵاتانی گەورە بەرهەمهێنەری نەوت ناسراو بە ئۆپیک پڵەس ‏کۆببنەوە بۆ ڕێککەوتن لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان.‏

بەرزبوونەوەكەی ئەمڕۆی نرخی نەوت، دوای ئەوە دێت كە شەوی ڕابردووش نرخی ‏نەوتی خاوی برێنت بەبڕی 1.20 دۆلار و بەڕێژەی 1.54% بەرزبووەوە و نرخەکەی ‏گەیشتە 78.98 دۆلار، هەروەها نرخی نەوتی خاوی تەکساس لە شەوی ڕابردوودا بەبڕی ‏‏87 سەنت و ڕێژەی 1.16% بەرزبووەوە.‏

بابەتی پێشتر

کەنەدا خێزانی قوربانییەکانی فڕۆکە ئۆکرانییەکە بە 107 ملیۆن دۆلار قەرەبوودەکاتەوە

بابەتی دواتر

دۆخی پێكراوەكانی یانەی بەرشلۆنە بزانە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار دابەزی

نرخی دراوە جیهانییەکان ئەمڕۆ دووشەممە 21ی کانونی یەکەم، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە و بەپێی ئەو نرخانەش 100 دۆلار…
Total
0
Share