سبەینێ بەنزینەكەی عێراق لەم بەنزینخانانەی سلێمانی دابەشدەكرێن

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ڕایگەیاند، سبەینێ بەنزینی عێراقی لەچەند وێستگەیەك دابەشدەكەن.

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا باسی لەوەكردووە، سبەینێ یەكشەممە بەنزینە 690 دینارییەكەی عێراق لە چەند وێستگەیەكی نێو شار و دەرەوەی شار دابەشدەكەن.

سبەینێ لە دەرەوەی شار لە وێستگەكانی (پێشەنگ، فام، هەڵۆ، خانەقین) دابەشدەكرێت.

هەروەها، لە نێو شاریش لە وێستگەكانی (مژدە و بامۆك) بۆ تەكسی. ژمارەی تاك دابەشدەكرێت.

بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەتیش لە وێستگەی بەكرەجۆ بۆ ژمارەی تاك بەنزینەكە دابەشدەكرێت.

بابەتی پێشتر

عەلی حەمەساڵح وەڵامی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دەداتەوە

بابەتی دواتر

پۆلیسی ڕاپەڕین دوو کەسی دەستگیرکرد کە لە پارشێودا دزییان کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

بەهۆی زیادبوونی قەبارەی نەوتی کۆگاکراوی ئەمریکا، بەیانیی ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاو دابەزی. ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەهۆی زیادبوونی قەبارەی نەوتی…
Total
0
Share