سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگەری له په‌رله‌مانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پڕبووه له خورمای خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو كه به قاچاغ هاورده ده‌كرێن.
عه‌بدولستار مه‌جید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك نووسیویەتی، “لە ئێستادا بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پڕبوونه له خورمای خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو كه به قاچاغ و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند كه‌س و لایه‌نێك داخڵ ده‌كرێن و ده‌رخواردی خەڵكی ده‌درێن”.
باسی لەوەشكردووە، “هەرچەندە هاورده‌ی خورما قهدهغەكراوە، بەڵام هێنانی بەشێوەی قاچاغ لەلایەن دەسەڵاتەوە چاوپۆشی لێكراوە”.