بەرهەم ساڵح: پێویستە هەوڵە نێودەوڵەتییەكان بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكان بەردەوام بێت

دیدارەكەی بەرهەم ساڵح و سێر جۆن لوریمەر

سەرۆككۆماری عێراق ڕایدەگەیەنێت، ھەماھەنگی نێودەوڵەتی بۆ درێژەدان بە جەنگ دژ بە ڕێکخراوە تیرۆریستییەكان و كەمكردنەوەی گرژییەكان لە ناوچەكەدا پێویستە.

بەرهەم ئەحمەد ساڵح، سەرۆككۆماری عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی تشرینی دووەم وتی، جەنگی دژ بە تیرۆر تاوەکو ئێستا بەردەوامە، بۆیە جەختدەکەینەوە لە پێویستی ھەماھەنگی نێودەوڵەتی بۆ درێژەدان بە جەنگ دژ بە ڕێکخراوە تیرۆریستییەكان، چونکە تیرۆر مەترسییەکی گەورەیە و سنورەكان دەبەزێنێت و هەڕەشە لە هەمووان دەكات.

وتیشی، “تاوەکو ئێستا داعش ناو بەناو لە مەرامی ئەوەدان لە چەندین ناوچە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایش و ئارامی هاووڵاتیان دروست بكەن” ئەوەشی وت، “دەزگا ئەمنییەكان بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوامن لە ڕاوەدوونانی پاشماوەکانی تیرۆریستان تا ڕێگری بکەن لە ئەنجامدانی مەرامە گڵاوەکانیان”.

ئەو وتانەی سەرۆككۆمار ئەمڕۆ لە كۆشكی سەلام لە بەغدا لەمیانەی پێشوازیكردنیدا بوو لە سێر جۆن لوریمەر، ڕاوێژكار لە وەزارەتی بەرگری بەریتانیا و ستیفن هەیكی، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق.

لەو دیدارەدا بەگرنگییەوە باس لە پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات و پێویستی كاركردن بۆ پتەوكردنی ئەو پەیوەندییانە كرا، هەروەها گفتوگۆ لەبارەی هاریكاری لە بوارەکانی سەربازی و ئەمنی و راهێنان و ئامادەكردن و پڕچەككردنی هێزە ئەمنییەکانی عێراق کرا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی كۆمار ھەر لەمیانی دیدارەکەدا بەرهەم ساڵح جەختیكردوەتەوە لەسەر گرنگی كەمكردنەوەی ئاستی گرژییەكان لە ناوچەكە و ڕێگری لە رێکخراوە تیرۆریستیە توندرەوەكان كە بۆشایی و قەیرانەكان بقۆزنەوە بۆ هەڕەشەكردن لەسەر ئاسایش و ئاشتی كۆمەڵایەتی.

لای خۆیەوە راوێژكار جۆن لوریمەر پابەندبوونی وڵاتەكەی بۆ پشتیوانی هێزە ئەمنییەكانی عێراق دووپاتكردەوە لە ڕووی ڕاهێنان و پڕچەككردن بۆ لە ناوبردنی تیرۆر و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە عێراق دا.

بابەتی پێشتر

بڕیارێک زیانی ملیۆنان دۆلاری بە بازرگانانی زێر لە هەرێم گەیاندووە

بابەتی دواتر

وەزارەتی تەندروستی: 530 توشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share