مانگی دەستکردی محەمەد بن زاید سات لە رێگای مووشەکێک لە جۆری (فالکۆن9) کە لەلایەن کۆمپانیای سپەیس ئێکس ئامادەکرابوو لە بنکەی فاندنبرگ_ی هێزی ئاسمانی ئەمریکا لە ویلایەتی کالیفۆرنیا رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا.
مووشەکەکە لەلایەن بنکەی محەمەد بن راشدی ئاسمانی پەرەی پێدراوە و بە هەنگاوێکی گەورەی وڵاتەکە لەبواری گەشەپێدانی تەکنەلۆجیای ئاسمانی هەژماردەکرێت.
ئەرکی مانگە دەستکردەکە گرتنی وێنەیە بە شێوەیەکی هەمیشەیی و ناردنەوەیەتی بە شێوەیەکی زۆر خێرا و بە کوالێتییەکی زۆر باشتر لە ئێستا، کە ئەمە هاوکاری وڵاتەکە دەکات لە بەرەنگاربوونەوەی کارەساتەکان و باشترکردنی ژیان لە وڵاتەکەدا.
مانگە دەستکردەکە ماوەی هەزار و 538 رۆژ کاری تێداکراوە تا بتوانرێت بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە رەوانەی بۆشایی ئاسمان بکرێت.