عەلاوی: سەركردەكانی شیعە بە هەڵەداوان سەردانیانكردم بەڵام سوننییەكان تەلەفۆنێكیشیان بۆنەكردم

ئەیاد عەلاوی، سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق گلەیی لە سەركردەكانی سوننە دەكات بەوەی لە كاتی نەخۆشكەوتنیدا سەردانیان نەكردووە، بە پێچەوانەوە شیعییەكان “پێشبڕكێی بەسەركردنەوەی منیان دەكرد”.

كەسانی سیاسیی نزیك لە ئەیاد عەلاوی ئاشكرایانكردووە، ناوبراو گلەییكردووە لەوەی سەركردەكانی سوننە سەردانیان نەكردووە، وەك میدیای عێراقی بڵاویكردووەتەوە.

ئەیاد عەلاوی سەرۆكوەزیرانی پێشووتری عێراقە، ساڵانێك ڕابەرایەتیی ڕەوتی سوننییەكانی دەكرد و ململانێی نوری مالكی و هاوپەیمانیی نیشتمانیی شیعییەكانی دەكرد.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا باری تەندروستیی عەلاوی تێكچوو، برایە ئوردن و لەوێ نەشتەرگەریی بۆكرا و زراوی لابرا، بە درێژایی چەند ڕۆژی دواتر سەركردە شیعییەكان سەردانیان دەكرد.

بەپێی وتەی كەسانی نزیك لە عەلاوی، ناوبراو هەستی بە نیگەرانی و داخلەدڵیی كردووە و وتوویەتی، سەركردە و كەسایەتییە سوننییەكان نەك سەردانیان نەكردووە، بەڵكو تەنانەت تەلەفۆنێكیشیان بۆنەكردووە، لە كاتێكدا سەركردە و كەسایەتی و پارتە شیعییەكان بە هەڵەداوان سەردانیانكردووە و و هەواڵیان پرسیوە و لە تەندروستیی دڵنیابوونەتەوە.

بابەتی پێشتر

عێراق پاڵاوگەیەكی نوێ بۆ چارەسەركردنی كەمیی بەنزین دروستدەكات

بابەتی دواتر

وەزیری نەوت ناوەرۆكی بڕیارەكانیان دەربارەی دۆسیەی نەوتی هەرێم ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share