بازاڕی گواستنەوەی یانەی بەرشلۆنە بە چی گەیشت؟

یانەی بەرشلۆنە لە یەكلایی كردنەوەی داهاتووی كۆمەڵێك یاریزان بەردەوامەو لە هەوڵدایە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی.

چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری بەرشلۆنە بە ڕوونی بە ئۆمتیتی و برایسوایت و دێستی وتووە دەبێت بڕۆن.

بە ئۆبامیانگ و دیپایشی وتووە كە ئەو ڕازی نییە لەسەر ڕۆیشتنیان بەڵام كێشەكە پەیوەندی بە دۆخی داراییەوە هەیە و ئیدارەی یانەكەش مامەڵەی گواستنەوەكەیان دەكات.

پێشبینی دەكرێت ئۆمتیتی بچێتە یانەی لیچیەوە و برایسوایتیش پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مایۆركاوە بكات.

ئۆبامیانگ لە یانەی چێڵسی ئینگلیزییەوە نزیكە، بەڵام یانەی یۆڤانتۆس لە كڕینی دیپای دووركەوتۆتەوە لەبەرئەوەی دیپای داوای پارەی زۆر دەكات.

بابەتی پێشتر

نوێترین هەواڵ لەسەر یانەی پاریس سانجێرمان

بابەتی دواتر

باوکێک سێ منداڵ و ژنەکەی لەکاتی خەودا دەکوژێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share