ڕیاڵ مەدرید کەوتووەتە تەڵەی کاتەوە !

دوای ئەوەی بەرامبەر یانەی ئیشبیلیە پەناڵتییەکی گوماناوییان لەسەر ئەژمارکرا و بەهۆیەوە دوو خاڵیان لەدەستدا، جارێکی دیکە ڕیاڵ مەدرید ڕوبەڕووی ئاستەنگی دەبێتەوە.

دوای ڕەخنەبارانکردن و ناڕەزایی دەربڕینیان بەرامبەر ناوبژیوانی یاری نێوانیان و ئیشبیلیە و ئەو پەناڵتییەی بۆ یانە ئەندولسییەکە ئەژمارکرا، پێنجشەممە یانەی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر غەڕناتە یاریدەکات، لە کاتێکدا یانەکانی ئەتلەتیکۆ و بەرشلۆنە ڕۆژانی پێشتر یاریی خۆیان دەکەن، دواتر لە ڕۆژی شەممە هەموو یانەکان لە یەک کاتدا یاریدەکەن.

بەپێی زانیارییەکانی کادینا کۆپێ، یانەی ڕیاڵ مەدرید 66 کاتژمێر حەوانەوە وەردەگرێت و یانە ڕکابەرەکانی 72 کاتژمێر.

ڕۆژنامەنوسی ئیسپانی، میگێل ئانخێل دیاز ڕاپۆرتێکی نوسیوە و تیایدا هاتووە، کە دوای کۆتاییهاتنی یاری یەکەم بەرامبەر غەڕناتە فڕۆکەخانەی ئەو شارە دادەخرێت، پێکهاتەی زێدان ناچاردەبن بە ئوتۆمبێل ڕاستەوخۆ سەردانی بلباو بکەن، کە ئەوەش چوار بۆ پێنج کاتژمێری دیکە ماندووی گەشتکردنیان دەکات.

ڕۆژنامەی مارکا هاوشێوەی تەڵەی یوێفا و ڕایەڵەی لالیگا بۆ ڕیاڵ مەدرید، ئاماژەی بە هەڵەی ناوبژیوانی یارییەکەی ئیشبیلیە و خشتەی یارییەکان کردووە.

ڕیاڵ مەدرید لەم وەرزەدا و تاوەکو هەفتەی 35ی لالیگا هاوشانی یانەی بەرشلۆنە خاوەنی 75 خاڵن، لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی یانەکانی لالیگا ئەتلەتیکۆ مەدرید خاوەنی 77 خاڵە.

بابەتی پێشتر

ڕائول لەلایەن ئینتراخت فرانکفۆرتەوە داواکراوە

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ ئەوقافی هەرێم بڕیار لەسەر یەکەم ڕۆژی جەژن دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share