دۆسێی كوشتنی قاسم سولەیمانی خراوەتە مامەڵە و دانوستانەوە

فەرماندەی هێزە وشکانییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران باس لە مەرجی ئەمریکا بۆ دەستبەرداربوونی ئێران لە دۆسیەی قاسم سولەیمانی دەکات وەک مەرجێکی گەڕاندنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی و دەڵێت، “تەنانەت ئەگەر سەرجەم سەرکردەکانی ئەمریکاش بکوژین تۆڵەی کوژرانی قاسم سولەیمانی ناکەینەوە”.

محەمەد پاکپور فەرماندەی هێزە وشکانییەکانی سوپای پاسداران، وەک مەرجێک باس لە هەڵگرتنی سزاکانی سەر سوپای پاسداران دەکات بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەڵێت، “دۆسیەی قاسم سولەیمانی کۆتا هەنگاوی گەڕانەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمییە”.

ئەو بەرپرسە دەڵێت، “سەبارەت بە کوژرانی قاسم سولەیمانی ئەگەر هەموو سەرکردەکانی ئەمریکاش بکوژین تۆڵەی ناکەینەوە”

سەرچاوەیەکی نزیک لە دانوستانەکانی ڤیەننا بۆ گەڕاندنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بە ڕادیۆ فەردای ئێرانیی ڕاگەیاندووە، “مەرجی دەستبەرداربوونی ئێران لە لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بە کوژرانی قاسم سولەیمانی یەکێکە لە مەرجەکانی دەرهێنانی سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆر لەلایەن ئەمریکاوە”.

سەرچاوەکە باسی لەوەکردووە، دەزگا ئەمنییەکانی ئەمریکا زانیارییان هەیە کە ئێران پلان دادەنێت بۆ گرتنەبەری ڕێکاری پێویست دژی بەشێک لە بەرپرسانی حکومیی پێشووی ئەمریکا کە تێوەگلاون لە کوشتنی قاسم سولەیمانی.

بابەتی پێشتر

ئەمساڵیش ئەمریكا ڕەخنە لە دۆخی مافی مرۆڤ لە عێراق و هەرێمی كوردستان دەگرێت

بابەتی دواتر

ڕوسیا: زیاتر لە هەزار سەربازی هێزی دەریایی ئۆکرانیا خۆیان ڕادەستکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share