بومەلەرزەیەک تورکیای هەژاند

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە باشووری رۆژئاوای تورکیا بومەلەرزەیەک روویدا، کچێک گیانیلەدەستدا و 69 کەسیش برینداربوون.

دەزگای بەڕێوەبردنی كاره‌سات و باری له‌ناكاوی تورکیا (ئافاد)، بڵاویکردەوە، بومەلەرزەکە کاتژمێر 2:17 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە گوڕی 5.8 پلە لە پارێزگای مەرمەریسی سەر دەریای ناوەراست روویداوە و لە پارێزگاکانی دراوسێشی هەستیپێکراوە.

لەبارەی زیانە گیانییەکان، عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، “بەهۆی بومەلەرزەکەوە کچێکی تەمەن 14 ساڵان گیانیلەدەستدا و 69 کەسی دیکە برینداربوون کە سەرجەمیان بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بانکی نێودەوڵەتی هۆشداری لە قەیرانێکی گەورەی خۆراک دەدات لە وڵاتانی عەرەبی

بانکی نێودەوڵەتی جەختدەکاتەوە لەوەی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک، نەبوونی ئاسایشی خۆراک لە ناوچەکانی وڵاتانی عەرەبی توندتر دەکات، هەرچەندە مەترسییەکە بۆ…
زیاتر ببینە

ترەمپ: لەگەڵ بەرپرسانی ئـ.ـیسرائیل گفتوگۆدەکەم بۆ ئەوەی لەگەڵ سوریا بگەنە لێکتێگەیشتن

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لەگەڵ بەرپرسانی ئـ.ـیسرائیل گفتوگۆدەکات تا لەبارەی سوریاوە رێککەوتن و لێکتێگەیشتنێک بێتەئاراوە. دۆناڵد ترەمپ،…
Total
0
Share