كەشناسیی هەرێم: سبەی خۆڵبارینێكی سوك چەند ناوچەیەكی هەرێم دەگرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینی دەكات سبەینێ خۆڵبارینێكی سوك ڕۆژهەڵاتی هەرێم و ناوچەكانی گەرمیان دەگرێتەوە.

كەشناسیی هەرێم، لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سبەینێ چوارشەممە ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت لە گەڵ پەیدابوونی هەندێک پەڵەهەور لە ناوچە کانی باکوور.

پێشبینیشی كردووە، پلەکانی گەرما (2-4) پلە نزم بنەوە و خێرایی با هەندێ جار چالاک دەبێت (10-20)کلم/ لە سنووری هەولێر و سلێمانی.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سوک هەیە لە ڕۆژهەڵاتی هەرێم و ناوچەکانی گەرمیان.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی: عەبدوڵای كوێخا موبارەك لە هەر شوێنێك ببینرێت دەستگیردەكرێت

بابەتی دواتر

چێوەی هەماهەنگی: داواخستنی پێكهێنانی حكومەت لە بەرژوەندی هاوڵاتییاندا نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share