پەیامی نوێ لە عێراقەوە.. هەرێم دەبێت سەرجەم گرێبەستە نەوتییەكانی بۆ حكومەتی فیدراڵی بنێرێت

وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، دەبێت هەرێمی کوردستان سەرجەم گرێبەستە نەوتییەکانی لەگەڵ کۆمپانیا و لایەنی دەرەوە، بۆ حکومەتی عێراق بنێرێت.

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق لە وتارێكدا كە پەیجی وەزارەتەكەی بڵاویكردووەتەوە دەڵێت، دەبێت دەسەڵاتی ئەنجامدانی گرێبەستی نەوتی لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە بۆ ئەو کۆمپانیایە بگوازرێتەوە کە دروستدەکرێت.

باسی لەوەشكرد، دەبێت هەرێمی کوردستان سەرجەم گرێبەستە نەوتییەکانی لەگەڵ کۆمپانیا و لایەنی دەرەوە، بۆ حکومەتی عێراق بنێرێت.

بەوتەی وەزیری نەوت، دەبێت هەژمارێکی بانکی لە یەکێک لە بانکە جیهانیەکان بکرێتەوە، کە وەزارەتی دارایی خاوەندارێتی دەکات و داهاتی نەوتی هەرێم دەچێتە ئەو بانکەوە.

ئاشكراشیكرد، دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی سەرجەم چالاكییە نەوتییەكان دەسپێردرێت بە کۆمپانیایەکی نەوت، دەسەڵات ‌و پێوەرەكانی كاركردنی كۆمپانیاكە لەلایەن كۆمپانیای نیشتمانی نەوت‌ و وەزارەتی نەوتی فیدراڵییەوە ئامادە دەكرێت.

بابەتی پێشتر

كەمپینێك بۆ گەڕاندنەوەی دانەر ئەسڵان بۆ سەر پیشەكەی ڕاگەیەندرا

بابەتی دواتر

پۆلیسی سلێمانی: عەبدوڵای كوێخا موبارەك لە هەر شوێنێك ببینرێت دەستگیردەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share