كەسی دووەمی شاندەكەی ئێران كێ بوو كە چووە لای بارزانی؟ ‏

كەسی دوومی شاندەكەی ئێران، كە سەردانی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی ‏كوردستانی كرد، فەرماندەی قەرارگەی ڕەمەزانی سوپای قودسە و تەواوی چالاكییەكانی ‏ڕۆژئاوای ئێران لە ڕێگەی ئەو قەرارگەیەوە جێبەجێدەكرێت، بە مووشەكبارانكردنەكەی ‏هەولێریشەوە.‏

بەپێی بەدواداچوونەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، ئەو شاندە ئێرانییەی كە سەردانی هەریەكە ‏لە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ‏هەرێم و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كرد، حەسەن دانایی فەڕ، باڵیۆزی ‏پێشووی ئێران لە عێراق سەرۆکایەتیی شاندەكەی كردووە، كەسی دووەمی شاندەكەش، ‏عەبدولڕەزا مسگەریان فەرماندەی قەرارگەی ڕەمەزانی سوپای قودسە.‏

قەرارگەی ڕەمەزان لە ئێران پێگەیەكی تایبەتی هەیە و چالاكییەكانی سوپا لە ڕۆژئاوای ‏ئێران و هەروەها عێراق و هەرێمی كوردستان، لەڕێگەی ئەو قەرارگەیەوە ‏جێبەجێدەكرێت، بە مووشەكبارانكردنەكەی هەولێریشەوە، خودی مسگەریان-یش بە ‏بەرپرسی یەکەمی دۆسیەی هەرێمی کوردستان لە سوپای قودس دەناسرێت.‏

بەپێی پێگەكەی مسگەریان و قەرارگەی ڕەمەزان بێت، تەنانەت پاڵپشتی و یارمەتییەكانی ‏ئێران بۆ گروپە چەكدارییەكانی عێراق هەر لەڕێگەی ئەمانەوە دەكرێت.‏

ئەمڕۆ كونسوڵگەریی ئێران ئاشكرایكرد، دوو ڕۆژ لەمەوبەر شاندێكی ئێرانی لەگەڵ ‏هەریەكە لە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی ‏سەرۆكی هەرێم و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم كۆبووەتەوە.‏

لەكاتێكدا پێشتر میدیاكانی پارتی هیچیان لەبارەی ئەو كۆبوونەوەیەوە بڵاونەكردبووەوە.‏

بابەتی پێشتر

بەغداد لەبارەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانەوە بڕیاردەدات

بابەتی دواتر

بارەگای مەرجەعێكی شیعەكانی عێراق سووتێنرا و حسێنییەكانی داخران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەسەر بەبانکیکردنی مووچە و بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەسەر چەند پرسێک کۆدەبێتەوە. فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی…
Total
0
Share