ئەمڕۆ ڕكابەرییەكانی چامپیۆنز لیگ دەستپێدەكاتەوە

ئەمشەو كاتژمێر 10:00 لەخولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دوو یاریی بەهێز بەڕێوەدەچن.

لە یەكەم یاریدا یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە ناو یاریگای خۆی میوانداری یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەكات.

ڕیاڵ یاریی ڕابردوو سێ بە یەك سەركەوتنی بەدەستهێنابوو، هەر سێ گۆڵەكەش كەریم بنزیمە تۆماریكردبوو.

لەم یارییەدا تا ڕادەیەك ئەركی ئاسانە بەو پێیەی یارییەكە لەبەردەم هاندەران و لەناو یاریگای خۆیدایە.

چێلسی بۆ ئەوەی بگاتە قۆناغی پێش كۆتایی دەبێت بەجیاوازی سێ گۆڵ یارییەكە بباتەوە.

لە یارییەكی تردا بایرن میونشنی ئەڵمانی لەناو یاریگای خۆی میوانداری ڤیاریاڵی ئیسپانی دەكات.

یاریی ڕابردوو ڤیاریاڵ بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر یارییەكەی لە سوودی خۆی كۆتایی پێهێنابوو.

ڕاهێنەر و یاریزانەكانی بایرن هەڕەشەی تۆڵە كردنەوە لە ڤیاریاڵ دەكەن.

چێڵسی بۆ ئەوەی بگاتە قۆناغی پێش كۆتایی پێویستە بەجیاوازی سێ گۆڵ یارییەكە لە ڕیاڵ مەدرید بباتەوە.

بایرنیش بۆ ئەوەی بگاتە قۆناغی پێش كۆتایی پێویستە بەجیاوازی دوو گۆڵ یارییەكە بباتەوە.

بابەتی پێشتر

کۆرۆنا ناوەندە پیشەسازییەکانی چین پەکدەخات.. ئەمریکا فەرمانی چۆڵکردنی بەپەلەی بە کارمەندەکانی دا

بابەتی دواتر

پارتی و ئێران كۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بیلینگهام پێکانی هەیە

بیلینگهام لە یارییەکەى رایۆڤالیکانۆ توشی پێکان بووە و تا ئێستاش بەدەستیەوە دەناڵێنێت.ز تیمی پزیشکی یانەى ڕیاڵ مەدرید ئەنچیلۆلی…
Total
0
Share