كەشناسی: شەپۆلێكی باران و بەفر ڕوو لە هەرێم دەكات

كەشناسی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە شەپۆلێكی بارانی دوو ڕۆژە شارەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكانیش ئەگەری بەفربارین هەیە.

بژار ئەكرەم، لێپرسراوی بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی تشرینی دووەم بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، لە سبەینی پاش نیوەڕۆوە هەرێمی كوردستان دەكەوێتە ژێر كاریگەری درێژبوونەوەی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور.

وتیشی، “بەهۆی ئەو شەپۆلەوە بارانبارین سەرەتا ناوچە شاخاوییەكان دەگرێتەوە و پاشان لە شەودا ئاستی بارانەكە زیاد دەكات بۆ سەر ناوچەكانی دیكە و كاریگەری ئەم بارانە بۆ ڕۆژی شەممەش بەردەوامی دەبێت”.

بارانەكە لە ڕۆژی شەممە زیاتر دەبێت بەتایبەت لەكاتەكانی بەرەبەیان، پێشبینیش دەكرێت بەفریش لەسەر لوتكەی شاخە بەرزەكانیش ببارێت، وەك ئەوەی لێپرسراوەكەی كەشناسی هەرێم باسیدەكات.

ڕوونیشیكردەوە، كاریگەری بارانەكە تا ئێوارەی ڕۆژی شەممە بەردەوامی دەبێت و دواتر تا نزیكەی سێ ڕۆژی دیكە كەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە،

كەشوهەوای ئەم دوو ڕۆژی شارەكانی هەرێم:

بابەتی پێشتر

ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژران

بابەتی دواتر

تەرمی فرسەت سۆفی دەگەڕێندرێتەوە هەرێمی كوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share