وێنە.. پۆلیسی تورکیا هەڵیکوتایە سەر بارەگایەکی هەدەپە

پارتی دیموکراتی گەلان ڕایگەیاند، بارەگاکەیان لە شارۆچکەی جزیرێ سەربە پارێزگای شرناخ لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستیبەسەردا گیراوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە.

پارتی دیموکراتی گەلان “هەدەپە” لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویکردەوە، پۆلیسی تورکیا هەڵیانکوتاوەتەسەر باڵەخانەی پارتەکەیان لە شارۆچکەی جزیرێ، لەکاتی هەڵکوتانە سەر بارەگاکەیان پەنجەرە و دەرگاکانیان شکاندووە.

هەدەپە لەسەر ئەو وێنانەی بڵاویکردووەتەوە نووسیویەتی، “ئەو وێنانە بەڵگەی ترسی حکومەتی توکیایە لە گیانی خۆڕاگریی پارتەکەمان لە جزیرێ”.

پارتی دیموکراتی گەلان دەڵێت، “حکومەتی تورکیا دژی نووسین، سیاسەت، پارتەکەمان و جزیرێشە”.

 

 

بابەتی پێشتر

پاسپۆرتی عێراقی لە پلەی پێش کۆتایی پاسپۆرتەکانی جیهاندایە

بابەتی دواتر

پێشبینیدەكرێت ڕێژەی هەژاری لە عێراق بۆ 25% بەرزببێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share