بانكی ڕافیدەین قەرزێكی دیكەی 50 ملیۆن دیناری ڕاگەیاند

بانكی ڕافیدەینی عێراقی ئەمڕۆ قەرزێكی دیكەی 50 ملیۆن دیناری بۆ دوو توێژ ڕاگەیاند.

بانكی ڕافیدەین لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت، “بڕیارمانداوە بە پێدانی قەرزی 50 ملیۆن دیناری بە فەرمانبەران و كارمەندانی وەزارەتەكانی ناوخۆ و بەرگری”.

ڕوونیشیكردووەتەوە، پێدانی قەرزەكەی ئەمجارە بۆ ماوەی پێنج ساڵە و ڕێژەی سوودی تەنها 4% دەبێت.

بانكەكە باسی لەوەش كردووە، ئەولەویەتی وەرگرتنی قەرزەكە بۆ ئەو فەرمانبەرانەیە، كە هەڵگری كارتی زیرەكی (ماستەر كارت)ن و دەكرێت عێراقییەكان لە لقەكانی بانكەكە لە بەغدادی پایتەخت و پارێزگاكانی دیكە مامەڵەی وەرگرتنی قەرزەكە بكەن.

قەرزەكەی بانكی ڕافیدەین هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە، بەهۆی ئەوەی ئەو بانكە لقی لە هەرێمی كوردستان نییە.

بابەتی پێشتر

خۆڵبارینێكی سووك بەردەوام دەبێت

بابەتی دواتر

لە سلێمانی بەنزینەكەی عێراق دابەشدەكرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share