جۆ بایدن بانگهێشتی ممحەمەد شیاع سودانی دەکات بۆ کۆشکی سپی

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەلایەن جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکاوە بانگهێشت کراوە بۆ سەردانکردنی کۆشکی سپی.

لە میانی دیداری سودانی لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بلینکن بانگهێشتنامەی جۆ بایدنی گەیاندووە بە محەمەد شیاع سودانی تاوەکو سەردانی کۆشکی سپی بکات.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە بانگهێشتەکە بەمەبەستی تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتە.

لە بەرامبەردا سەرۆکوەزیرانی عێراق پێزانینی خۆی بۆ بانگهێشتنامەکە دووپاتکردەوە و ئامادەیی خۆی بۆ وەڵامدانەوەی لە وادەیەکدا کە دواتر دیاری دەکرێت، جەختی لە گرنگی دەستپێکردنەوەی کارەکانی لیژنەی هاوبەشی عێراقی-ئەمریکی کردەوە، سەبارەت بە ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات .

ئەمە لەکاتێکدایە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەراوێزی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەوە.

بابەتی پێشتر

مەسرور بارزانی لەدوای 18 کاتژمێر پەیامێکی بێ سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدەکانی بۆردومانەکەی عەربەت بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان: بەنداوەکە %30 ی ئاوی تێدایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share