كەشناسیی هەرێم پێشبینی دەكات، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچەهەور بێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ، تا کاتەکانی سبەینێ کاریگەرییەكەی دەمینێت .
بەپێی پێشبینییەكانی کەشناسی، ئەمڕۆ ئاسمانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ، كە لە كاتەكانی شەودا كاریگەرییەكەی بەهێزتر دەبێت.
کەشناسی پێشبینی دەكات تۆز و خۆڵەكە تا کاتەکانی سبەینێ بەیانی زوو کاریگەریی بمینێت.
لەبارەی پلەكانی گەرماوە، كەشناسیی هەرێم دەڵێت، بۆ سبەینێ پلەكانی گەرما دوو پلە و زیاتر لە پارێزگاكانی هەرێم بەرزدەبنەوە.