حكومەتی هەرێم بڕیارێك لەبارەی خانەنشینانەوە جێبەجێدەكات

بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی ڕایدەگەیەنێت، هەركەسێك پلەیەكی لەپلەی شایستەی خۆی بەرزتر وەرگرتبێت و خانەنشین كرابێت پلەكەی لێوەردەگرێتەوە.

حازم ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی هەرێم لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند، لە یاسای چاكسازیدا ماددەیەك هەیە و تێیدا هاتووە “هەركەسێك پلەیەكی لەپلەی شایستەی خۆی بەرزتر وەرگرتبێت و پێی خانەنشین بووبێت، پلەكەی لێوەردەگیرێتەوە”.

بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی وتی ، “ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو نووسراوێك و لیست ناوی ژمارەیەك لەخانەنشینانمان هاوپێچ كردووە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەوەی پلەكانیان گۆڕانكاری تێدا بكرێت”.

حازم ئیسماعیل وتی ،” وەرگرتنەوەی پلە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە بۆیە تەنها بە نووسراو داوا لە ئەنجومەنی وەزیران دەكەین بۆ گۆڕینی ناونیشان یا ڕاستكردنەوەی پلەكەیان بۆ پلەی شایستەی خۆیان”.

ئاشكرایكرد، لیژنەیەكیان بۆ ئەو مەبەستە پێكهێناوە كاريان لەسەردەكات و بە لیستێك ناوەكان بۆ ئەنجومەنی وەزیران دەنێرین بە مەبەستی ڕاستكردنەوەی مووچەی خانەنشینان و گەڕانەوەیان بۆ پلەی ڕاستەقینەی خۆیان.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكەی ناوچەی تانجەرۆ دەكات

بابەتی دواتر

ئەنجامی بەرایی خولی یەكەمی هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی فەرەنسا ڕاگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە: پرسیارەکانی تاقیکردنەوە دەبرێنە نەخۆشخانە بۆ توشبووانی شێرپەنجە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەی کردووە و تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە تاقیکردنەوەی…
Total
0
Share