بەهۆی کۆرۆناوەیە.. ئەمریکا داوا لە هاوڵاتییانی دەکات گەشتنەکەن بۆ چین

ئەمریکا مۆڵەتی کشانەوەی بە کارمەندانی کونسوڵخانەکەی لە شەنگەهایی چین دا، ئامۆژگاریی هاوڵاتییەکانیشی دەکات گەشتنەکەن بۆ چین بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بەشێوەیەکی بەربڵاو.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ڕێگەپێدانی بۆ سەرجەم کارمەندانی کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە شەنگەهای و خێزانەکانیان کرد، تاوەکو ئەو شارە جێبهێڵن.

وەزارەتەکە هۆشداریدەداتە هاوڵاتییانی ئەمریکی لە گەشتکردن بۆ چین و بەتایبەت شەنگەهای کە ئێستا بەهۆی بڵاوبوونەوەی زۆری کۆرۆناوە ڕێکاری توند و قەدەغەی هاتوچۆی بەسەردا سەپێنراوە.

ئێستا چین ڕووبەڕووی خراپترین شەپۆلی کۆرۆنا بووەتەوە لەسەرەتای سەرهەڵدانی پەتاکەوە، بەجۆرێک شەنگەهای کە گەورەترین شاری وڵاتەکە و پایتەختی ئابورییەتی بەتەواوی داخراوە و 25 ملیۆن کەس ناچارکراون بە مانەوە لە ماڵەکانیاندا.

ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ یەکەمجار لە چینەوە سەریهەڵدا لە شاری ووهان و لە کۆتاییەکانی 2019دا، دواتریش چین یەکێک لەو وڵاتانەبوو کە “سفر کۆڤیدیان” ڕاگەیاند.

ئێستا چین لە شاری شەنگەهای ڕێکاری زۆر توند جێبەجێدەکات، ئەو منداڵانەی ئەنجامی پشکنینەکانیان پۆزەتیڤە یان دایک و باوکیان پۆزەتیڤ بن جیایاندەکاتەوە، بەڵام ئەو ڕێکارە بەهۆی ناڕەزایی توندی خەڵکی شارەکە کەمتر جێبەجێدەکرێت و حکومەتی چین ڕایگەیاند، ڕێکارەکە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەڵدەگرن.

بابەتی پێشتر

عێراق هۆشداری لە مانەوەی کامپی هۆل دەدات

بابەتی دواتر

دەنگدان دەستیپێكرد<br> ماكرۆن و لۆپێن لەبەردەم مەحەكی فەرەنسییەكاندان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی گەرمیان: لیژنە بۆ لێکۆڵینەوە لە گیانلەدەستدانی نەخۆشەکەی نەخۆشخانەی لایف پێکدەهێنین

  بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی  تەندروستیی گەرمیان ئاشکرایکرد، ئەو ژنە دووگیانەی شەوی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی لایف گیانیلەدەستداوە تا ئێستا هۆکارەکەی…
Total
0
Share