مەرجی مێسی بۆ بەرشلۆنە لەكاتی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەیدا

ڕاگەیاندنەكانی كەتەلۆنیا هەندێ لەو مەرجانەیان ئاشكراكردووە كە مێسی خستویەتییە سەر ئیدارەی بەرشلۆنە لەكاتی نوێكردنەوەی گریبەستەكەیدا.

بە پێی ڕۆژنامەكان، ئەو مەرجانە دزەی پێكراوە و بڵاوكردنەوەشی لە ئێستادا بۆ ئەوەیە كە وا لە هاندەران بكەن ڕازی بن بەو دۆخەی یانەكە تیایدایە كە دەستبەرداربونە لە مێسی.

بەشێك لە مەرجەكان

/ گرێبەستەكە تا ساڵی 2023 نوێ بكرێتەوە لەگەڵ ئەگەری درێژكردنەوەی بۆ ساڵێكی تر

/ نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكە تەنها 10 هەزار یۆرۆ بێت

/ وەرگرتنەوەی لەسەدا 20ی ئەو پارەیەی بەهۆی كۆرۆناوە لێی بڕاوە، بە جۆرێك لەسەدا 10ی وەرزی یەكەم وەریگرێتەوە و لەسەدا 10كەی تر وەرزی دووەم

/ 10 ملیۆن یۆرۆ وەك شیرینی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی

/ دانانی ژورێك بۆ خێزانەكەی خۆی و سوارێز لە كامپ نو

/ دانانی فڕۆكەیەك بۆ گواستنەوەی مێسی بۆ ئەرجەنتین لەكاتی پشووەكانی سەری ساڵدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەستێرەیەکی سەردەمی زێڕینی بەرشەلۆنە بە یەکجاری واز لە یاریکردن دەهێنێت

ماڵپەرە وەرزشییەکان بڵاویانکردەوە، ئەندرێس ئینێستا، ئەستێرەی پێشووی یانەی بارسای ئیسپانی و یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بڕیاری وازهێنانی یەکجاری…
Total
0
Share