مووچەی ژمارەیەك خاوەن پێداویستیی تایبەت ڕادەگیرێت

وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانەی دوو مووچە وەردەگرن مووچەكەیان ڕادەگیرێت مەبەستی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی لە مووچە و دەرماڵەكاندا.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێم تێیدا هاتووە، بۆ ئەم مانگە مووچەی ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانەی كە 100 هەزار دینارە ڕادەگیرێت مەبەستی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی لە مووچە و دەرماڵەكان.

لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، ئەو كەسانەی خانەنشینن یاخود مووچەی شەهیدانەیان هەیە و گرێبەستن دەبێت نووسراوی پشتگیریی بهێنن ئەو كات مووچەی خاوەن پێداویستیی تایبەتیان بۆ خەرجدەكرێت.

وەزارەتەكە ئاشكرایكردووە، ئەو كەسانەی فەرمانبەران پێویستە پشتگیری فەرمانگەكەیان بهێنن تا مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكەیان بۆ بكرێتە دەرماڵە.

بابەتی پێشتر

"بوچایەکی تر".. 132 تەرم لە شارۆچکەیەکی ئۆکرانیا دەدۆزرێنەوە

بابەتی دواتر

هۆکارەکانی خۆڵبارین.. بۆچی عێراق لە تەپوتۆز ڕزگاری نابێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی هەڵبژاردنەوە
دەمانەوێت یاسایەکی سەردەمییانەمان ھەبێت کە لەگەڵ دۆخی ھەرێم بگونجێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی پێشوازیکرد لە جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە…
Total
0
Share