عامری: دەبێت خەونەكەی سەدر بەدیبهێنرێت

هادی عامری و موقتەدا سەدر

هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح، لە دوایین هەوڵیدا بۆ نزیكبوونەوە لە موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر پەیامێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، “دەبێت خەونەكەی سەدر بەدیبهێنرێت” كە مەبەستی لە باوكی موقتەدا سەدرە.

لە ساڵیادی تیرۆركردنی محەمەد باقر سەدر باوكی موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدردا، هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، لەم بۆنەیەدا “جەختدەكەینەوە لەسەر ویستمان بۆ ڕزگاركردنی عێراق لە مەینەتی بۆ كەشی ئازادی و بەدەستهێنانەوەی شكۆ و كۆتاییهێنان بە هەموو شێوەكانی پاوانخوازیی بیانی و گەندەڵی، هەروەها بەدیهێنانی خەونی شەهید سەدر كە خۆی لە هێنانەكایەی دەوڵەتێكی ئازادی دادپەروەردا دەبینێتەوە”.

عامری لە پەیامەكەیدا داوا لە هەموو “هێزە نیشتمانپەروەرەكان” دەكات میانڕەوی و نێوەندگیری زاڵبكەن و هەست بە بەرپرسیارێتی بكەن بەرامبەر گەل و نیشتمان و “هەوڵی جددی بدەن شكستپێهێنانی هەموو هەوڵە نەزۆكەكانی دوژمنان لەپێناو زیندووكردنەوەی دیكتاتۆرییەت و سەركوتكاری لەڕێگەی قۆستنەوەی ناكۆكییەكانی نێوان ڕۆڵەكانی یەك وڵاتەوە”.

بابەتی پێشتر

عێراقی دوای 2003‏<br> تا ئێستا عێراقییەكان بەدوای ناسنامەی "عێراقی نوێ"دا دەگەڕێن

بابەتی دواتر

ئەمساڵ لە هەرێم وشكەساڵییە و ئاستی ئاوی ژێرزەوی كەمدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share