ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی هەرێم داهاتی لەبەردەستە و مووچە لەكاتی خۆیدا دابەشناكات و دەڵێت، ” ئەگەر دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بەم میكانیزمەی ئێستا بێت كەڵەكە دەبێت و كۆتایی ساڵ دوو مووچە دەفەوتێت”.
شێركۆ جەودەت، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، حكومەت هیچ پلانێكی بۆ دابەشكردنی مووچە نییە و ئێستا پارەی پێویست لەبەردەستدا و مووچە لەكاتی خۆیدا دابەشناكرێت.
ئەندامەكەی لیژنەی دارایی پێیوایە، “ئەگەر دابەشكردنی مووچە بەم شێوەیەی ئێستا بێت كەڵەكە دەبێت و تا كۆتایی ساڵ یەك بۆ دوو مووچەی فەرمانبەران دەفەوتێت”.
شێركۆ جەودەت وتی، “هیچ بیانوویەك بۆ دابەشنەكردنی مووچە لەكاتی خۆیدا نەماوە و داهاتی نەوت زۆر زیادیكردووە و داهاتی ناوخۆ-ش نەك كەمیكردووە، بەڵكو زیادیكردووە”.