سپەیس ئێكس گەشتێكی گەشتیاری بۆ بۆشایی ئاسمان دەستپێكرد

گەشتێكی گەشتیاری بۆ بۆشایی ئاسمان كە سێ خاوەنكاری دەوڵەمەند و كەشتیوانێكی ئاسمانی لەخۆدەگرێت، دوێنێ لەلایەن كۆمپانیای سپەیس ئێكس-ەوە ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان كرا و بڕیارە زیاتر لە هەفتەیەك بخایەنێت.

ناسا چووە پاڵ ڕوسیا لە میوانداریكردنی میوانانی گرانبەهاترین گەشتی گەشتیاری لە جیهاندا، بە تێچووی گەشت و مانەوە كە دەگاتە نزیكەی 55 ملیۆن دۆلار بۆ هەر كەسێك.

ئەو كەسانە خاوەن كۆمپانیای وەبەرهێنان و خانووبەرەن و پێكدێن لە، لاری كۆنۆر لە ئۆهایۆ و بەڕێوەبەری گروپی كۆنۆر، مارك باسی سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای مافریك لە مۆنتریال و ئیتان ستێپ-ی ئیسرائیلی و فڕۆكەوانی شەڕكەری پێشوو و هاودامەزرێنەری كۆمپانیای ڤیتال كاپیتاڵ.

ئەمە دەبێتە یەكەم گەشتی بەكرێگیراوی كۆمپانیای سپەیس ئێكس بۆ تاقیگەی بۆشایی ئاسمان پاش دوو ساڵ بەسەر گواستنەوەی كەشتیوانانی بۆشایی ئاسمان بۆی لەلایەن ئاژانسی ناساوە.

ڕوسیا لە وێستگەی بۆشایی ئاسمانیی نێودەوڵەتی پێشوازی لە گەشتیاران دەكات، دوای ئەوەی لە پایزی ڕابردوو میوانداری تاقمێكی سینەمایی ڕوسی و دیزاینەرێكی ژاپۆنی و یاریدەدەرەكەی كرد.

هەر یەكێك لەوان لیستێكی تەواوی تاقیكردنەوەی هەیە كە پێویستە لەماوەی مانەوەیدا ئەنجامیبدات، ئەمەش یەكێك لەو هۆكارانەیە كە نەیاندەویست ناوی “گەشتیاری بۆشایی ئاسمان”یان لێبنرێت.

وەك دیارییەكیش، خواردنی ئیسپانی لە ئامادەكردنی خۆسیە ئەندرێس-ی شێفی بەناوبانگ دەخۆن، دواتر پێویستە لەسەریان خواردنە وشككراوەكانی ناسا بخۆن.

كۆمپانیای (بلو ئۆریجن)ی سەر بە جیف بیزۆس گەشتیاران بۆ ماوەی 10 خولەك دەباتە ناو بۆشایی ئاسمان (دەرەوەی وێستگە نێودەوڵەتییەكە).

بڕیاریشە گەشتەكەی سپەیس ئێكس و سەرنشینانی لە 19ی ئەم مانگە بگەڕێتەوە و لە نزیك كەناراوەكانی فلۆریدا بنیشێتەوە.

بابەتی پێشتر

چەند ڕێنماییەک بۆ تێپەڕاندنی خەواڵوویی بەهار

بابەتی دواتر

بکوژی ئەندامەکەی یەکێتی لە کەرکوک دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share