بڕیارە سبەینێ دیداری یەكێتی لە هەڵەبجە و شارەزوور ئەنجامبدرێت.
دیداری یەكێتیی بانگەوازێكی هەڤاڵانە و نیشتمانییانەیە بۆ تاوتوێكردنی واقعی ئێستای یەكێتی و ناسنامەكەی، بۆ نوێكردنەوەی وتاری سیاسی و كۆمەڵایەتی و گەشەپێدانییەتی،
ئامانج لە دیداری یەكێتیی خستنەڕووی دیدگایەكی نوێیە كە ئەركەكانی سەرشانی جێبەجێبكات و سەرەنجام باشتر خزمەتی كۆمەڵانی خەڵك و خاكی هەرێمی كوردستان بۆ سبەینێیەكی باشتر و كوردستانێكی ئاوەدان بۆ هەمووان فەراهەمبكات.
دیداری یەكێتی، دەیەوێت چەندین تەوەری جێی بایەخی ئێستاو ئایندەی حزب و پێداویستی و كێشە و پێشهاتەكانی كۆمەڵگەكەمان، ئەزموونی سیاسیی گەلەكەمان تاوتوێبكات و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی كۆمەڵگا و سەردەم لە ئاستی كوردستان و دەرەوەشدا ئەم هەوڵ و كۆششە نوێیە دەخوازێت، پێویستمان بەوەیە لەهەموو سێكتەرەكاندا، دیدی نوێ و دەسپێشخەریی یەكێتییانە بێنینەكایەوە.