ئەمریكا فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی لە بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد خستەخوارەوە

ئەمریكا فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی لە بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار خستەخوارەوە.

میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووەتەوە، كاتژمێر 1:46 خولەكی بەرەیانی ئەمڕۆ هەینی، لەلایەن سیستمی بەرگریی ئەمریكاوە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان لە بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد لەپارێزگای ئەنبار خراوەتەخوارەوە .

ئاماژە بەوە كراوە ، هێرشەكە زیانی گیانی و ماددیی نەبووە و هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت دابەزی

بابەتی دواتر

لە كەلار بومەلەرزەیەك ڕوویدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سێ تەرم لە ماڵێكدا دۆزرانەوە

سێ تەرم لە ناو ماڵێكدا دۆزرانەوە كە ئەندامی یەك خێزانن و پۆلیس هۆكاری كوشتنیان ئاشكرادەكات. لە راگەیەندراوێكدا كە…
Total
0
Share